بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی هەواڵنێران وتی:ساڵێکی دژوار بوو بەڵام بە غروو و سەربەرزی. ئێمە لە سەرەتای ساڵەوە شەڕێکمان تووش بوو کە دوژمن بە داواکاری خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج و تەسلیم دەستیپێکرد و دوای دوازدە ڕۆژ داوای ئاگربڕی کرد و ئەم جارەش بە هەمان سیناریۆ و بە چڕی زیاتر ئەنجامی دا تاکوو خۆبەدەستەوەدانمان ڕوو بدات.
زیادیشی کرد: ئێستا ودوای پانزدە ڕۆژ بۆ ئاسایشی گەرووی هورموز دەستەودامێنی کەسانی تر بوون تاکوو گەرووی هورموز بکرێتەوە بەڵام هێشتا هەر داخراوە تەنیا بە ڕووی دوژمنان و هاوپەیمانەکانی ئەواندا. ئێمە خەریکی بەرخۆدانێکی سەربەرزانەین و لێی بەردەوام دەبین.
Your Comment